عێراقچی و سوودانی دوایین بابه‌تە ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییەکانیان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سوودانی پێشوازیی له عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و له‌دیدارێكدا باسیان له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دوایین بابه‌تی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانی دیداره‌كه‌دا ڕوونیكرده‌وه، "كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌تی ئێستا ئه‌وه‌یه كه له په‌یوه‌ندیدایه سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، یه‌كه‌میان ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی زایۆنیستهكانه بۆ سه‌ر غه‌ززه و لوبنان، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له قه‌واره‌ی قۆرخكار له فراوانكردنی گۆڕه‌پانی ململانێكان، جگه له پشتیوانیكردنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له‌م ڕێگایه‌دا كراون و دڵنیابوون له گه‌یشتنی كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ گه‌له‌كه‌مان له غه‌ززه و له لوبنانی برا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "عێراق هه‌مو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ هێنانه‌دی ئاگربه‌ست، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و دۆستانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه، پێشتریش حكوومه‌تی عێراق چه‌ندینجار هۆشداریداوه له پلانه‌كانی ئه‌و قه‌واره‌یه بۆ فراوانكردنی شه‌ڕ، كه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕوون بووه‌ته‌وه و بۆته ئامانجێكی شه‌ڕانگێزی كراوه له‌به‌رده‌میاندا".
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ململانێكان له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌كه‌دایه، هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌قامگیریی گه‌له‌كه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌باس عێراقچی پێزانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی عێراقییه‌كان له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت ناردنی كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاریانه‌ی كه بۆ زیانلێكه‌وتووانی غه‌ززه و لوبنان دابینكرابوون، جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان و ڕاوێژكردنه له‌سه‌ر ڕێبازی دۆخه‌كه، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌ی هاوڕایه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه".
بۆچوونی بەکارهێنەران