ڕێژەی گزی کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفر دەبێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا بە هیچ شێوەیەک ساختەکاری ناکرێت و ئەوەی کارتی بایۆمەتری پێ نەبێت ناتوانێت دەنگبدات.
ناوبراو گوتیشی، دەیان ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو لەکاتی دەنگدان بەکاردەهێنرێت و هەموو بڕگەکانی نەخشەپلانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکان جێبەجێ کراون.
سەرۆکی کۆمیسیۆن جەختیشی کردەوە کە رێژەی گزی کردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفرە و دەرفەت بۆ هیچ لایەنێک نییە ساختەکاری بکات و ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە کاتژمێر ۷:۰۰ کار دەکەن و لە کاتژمێر ۱۸:۰۰ دەوەستن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە گوێرەی یاسا هاوڵاتیانی هەندەران ناتوانن دەنگ بدەن.
سەرۆکی کۆمیسیۆن باسی لەوەش کرد، داوایان لە باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکان کردووە چاودێربن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.
بۆچوونی بەکارهێنەران