شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-02 06:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسمانی عێراق بەڕووی جووڵەی فڕۆکەکاندا کرایەوە

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق کردنەوەی ئاسمانی عێراقی بەڕووی جووڵەی فڕۆکەکاندا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای زاڵبوون بەسەر هەموو ئەو مەترسیانەی کە ئەگەری هەبوو کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق  هەبێت، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕێنمایی کردەوە کە ئاسمانی عێراق بەڕووی ئەو فڕۆکە مەدەنییانەی کە بەسەر ئاسمانی عێراقدا تێدەدەپەڕن یاخود گەشت بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەنجام دەدەن بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد: "کۆمپانیای گشتی بۆ فڕۆکەخانەکان و بەڕێوەبردنی کەشتیوانی ئاسمانی دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی هاتن، ڕۆیشتن و ترانزێت و بەڕێوەبردنی ئاسمانی عێراق".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕوی جوڵەی فڕۆکەکاندا، گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە و ڕێگاکانی بۆ سەرجەم شوێنەکانی دەکاتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمشەو ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل و بەهۆی ئەوەوە پێنج وڵات ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی فڕۆکە مەدەنیەکاندا داخست، کە عێراق یەکێک بوو لە وڵاتانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە