نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا پەیوەندییەکانی بەغدا و مۆسکۆ تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق لەو دیدارەدا وێڕاى داكۆكى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگهشهيهكى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو.
په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا، دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوون که کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
#عێراق
#کوردپرێس
#مۆسکۆ
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#بەغدا
#نێچیرڤان بارزانی
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#ئۆکراینا
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
#ئێلبروس کوتراشێڤ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران