سەرۆکی یەکێتی یاریدەدەری خۆی دیاری دەکات
پوختەی هەواڵ
به‌بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی، قادر عه‌زیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی یه‌کێتی ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.
کوردپرێس: بەپێی بڕیارێک، کە واژۆی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەرە و لە ۱۵‌ی ئەم مانگە دەرچووە، قادر عه‌زیز به‌بڕیاری بافڵ تاڵەبانی ده‌بێته یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی یه‌کێتی و تێیدا هاتووە، "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتەی پێماندراوه بڕیارماندا به‌دانانی هه‌ڤاڵ قادر عه‌زیز وه‌ک یاریده‌دەری سه‌رۆک".
جەختیش کراوەتەوە، بڕیاره‌که له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.

قادر عەزیز، لەدایکبووی ساڵی ۱۹۵۴ە لە گوندی سێ بیرانی شاری هەولێر و سکرتێری پێشووی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو، دواتر بووە بە دامەزرێنەر و سکرتێری حزبی ئایندەی کوردستان، بەڵام دوای یەکگرتنی حزبەکەی لەگەڵ یەکێتی، بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
گالەری وێنەکان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#بافڵ تاڵەبانی
#یەکێتیی نیشتمانی
#سەرۆکی یەکێتی
#قادر عەزیز
#یاریده‌دەری سه‌رۆکی یەکێتی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران