شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-03 10:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەولێر ویستی وڵاتەکەی بۆ فراوانتر کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعەسیری کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی سعوودیە لە هەولێر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا کونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەولێر ویستی وڵاتەکەی بۆ فراوانتر کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری سەرمایەگوزاری و ئابووری و بوارەکانی تر بە سەرۆکی پارتی دیمورکاتی کوردستان ڕاگەیاند.

هەر لەو دیدارەدا بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودیە و سوپاسی سعوودیەی کرد کە لە کەم کردنەوەی قورسایی باری ئاوارەکان هاوکار و یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان بووە.

هەروەها مەسعوود بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی سعوودیە لە ئەرک و کارەکانی لە هەرێمی کوردستان خواست.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە