شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-17 10:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاش یەک ساڵ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی HPG ناسنامەی دوو چەکداری گیانلەدەستداوی ئاشکرا دەکات

پوختەی هەواڵ
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامه‌ی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشكرا ده‌كات، كه‌ لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌ دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) ناسنامەی ئەو دوو گەریلایەی بڵاو کردەوە، کە لە ڕۆژی ۶ی ئەیلوولی ۲۰۲۴ لە ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لە دژی سوپای تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵدا گیانیان لەدەست‌دابوو.

ناسنامەی گەریلاکان بەم شێوەیەن: خەلیل ئیگیت ناسراو بە هۆگر پیرۆسی لەدایکبووی شرنەخ و محەممەد ڕەشید ناسراو بە مەزڵوم پارتیزان لەدایکبووی عەفرین.

پاش یەک ساڵ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی HPG ناسنامەی دوو چەکداری گیانلەدەستداوی ئاشکرا دەکات

خەلیل ئیگیت ناسراو بە هۆگر پیرۆسی

پاش یەک ساڵ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی HPG ناسنامەی دوو چەکداری گیانلەدەستداوی ئاشکرا دەکات

محەممەد ڕەشید ناسراو بە مەزڵوم پارتیزان

ڕۆژی ۱۴ی ئەیلوولی ۲۰۲۴، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوار جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.

رۆژی ۱۵ی ئەیلوول، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا دوو گەریلای پەکەکە لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ۱۶ و درۆنەکانیانەوە لە ناوچەکانی مەتین و گارا لە خاکی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.

ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی ۱۸ـی نیسانی ۲۰۲۲ لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە