شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-08 14:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود پزیشکیان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆک‌کۆماری ئێران سەردانى عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق کۆ دەبێتەوە و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی خەرمانان، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک‌کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد و ژمارەیەک یاداشتى ئەمنیى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق واژۆ دەکات.

هاوکات، نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە کەناڵ۸ـی ڕاگەیاندووە سەرۆک‌کۆماری ئێران لە سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

دەباغ گوتیشی، سەرۆک‌کۆماری ئێران ئەو رێککەوتنانە واژۆ دەکات کە پێشتر لە نێوان ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق و ئێراندا هەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە