شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-30 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری زیارەتکارانی ئەربەعین، پەیامێک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات

پوختەی هەواڵ
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی و وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانێکی فەرمی و تایبەتی بەرپرسانی باڵای پارێزگای سلێمانییان کرد و بە نوێنەرایەتیی لە میللەتی ئێران و زیارەتکاران میوانانەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەدا هاتووە: سوپاس و پێزانینێکی تایبەت لە لایەن سەرجەم زیارەتکارانەوە ئاڕاستەی پارێزگاری لێهاتوو و بەڕێزی سلێمانی دەکەین.

هەروەها دەڵێت: سلێمانییەک کە هەمیشە لانکەی میوانداری و مرۆڤدۆستی بووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە ئامێزی خۆی بە ڕووی ئاشقانی پەیامبەری خودا (د.خ)  کردووەتەوە وە لەم ماوەیەدا سوپاس بۆ خودای گەورە کە ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەکی ئەمنی و ڕووداوی هاتووچۆ نەبوونەتەوە.

سوپاسی سۆز و میهربانی سلێمانی سەربەرز دەکەین و بە نوێنەرایەتی ئێران و ئێرانییەکان  میوانداریتان بەرز دەنرخێنین. هەر پایەدار بن.

نوێنەری فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری زیارەتکارانی ئەربەعین، پەیامێک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات

نوێنەری فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری زیارەتکارانی ئەربەعین، پەیامێک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە