شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-22 08:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە پڕۆسەیەکی حەتمییە

پوختەی هەواڵ
فەرماندەیی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە كۆ بوه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمەرگە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، شۆڕش ئیسماعیل له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جەنەڕاڵ هـام،  فەرماندەیی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری، رایگەیاند؛ چاکسازی پڕۆسەیەکی حەتمییە، لەم پێناوەدا بەردەوامین لە رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنیادنانی فیرقە و دەڤەر لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بە هاوکاری و هەماهەنگی راوێژکاران و دیپلۆماتکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی کردوه‌ و ڕۆڵی ئەوانی بەرزنرخاند لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستن و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

لایخۆیه‌وه‌ جەنەڕاڵ هام، پاڵپشتی و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دوپاتکردەوە و هەروەها ڕایگەیاند: "لە بنیادنانی هێزێکی نیشتمانی تۆکمە بۆ کوردستان هاوکار دەبین و ئومێدمان وایە پرۆسەی چاکسازی بگاتە دەرئەنجامی گرنگ و پێویست لە وەزارەتی پێشمەرگەدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە