سەربازێکی تورکیا کە لە زاپ بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە سەربازێکیان بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت ئەو سەربازەی لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست داوە ناوی محەمەد ئەمین ئۆنکی-یە و دوای برینداربوونی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەو سەربازە لە ناوچەی زاپ سەربە هەرێمی کوردستان برینداربووە کە شەڕی تورکیا و پەکەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.

گالەری وێنەکان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پەکەکە
#وەزارەتی بەرگریی تورکیا
#زاپ
#هێرشی تورکیا
#سەربازی تورکیا
#هێزەکانی تورکیا
#محەمەد ئەمین ئۆنکی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران