شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-21 09:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە یەک ڕۆژدا ۸ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە

پوختەی هەواڵ
ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، تەنیا لە یەک ڕۆژدا سووپای تورکیا ۸ جار بۆردوومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانیی عێراقیی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی بە کەناڵ۸ـی ڕاگەیاندووە: کاتژمێر ۵:۳۰ بەیانیی ڕۆژی ۲۰ی ۸ی ۲۰۲۴ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوار جار بۆردوومانی باسکی بێرییان و گوندی گوندەژۆرییان لە دەڤەری باڵەکایەتی لە شارۆچکەی چۆمان کردووە.

ناوبراو گوتیشی، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ۶:۴۸ بەیانی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوار جار بۆردوومانی شاخی برزووت و کڵاوەیان لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت کردووە.

لەبارەی زیانەکانەوە، کامەران عوسمان گوتی، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوان و دارستانی ئەو شاخانە سووتاون.

لەماوەی ڕابردوودا سوپای توركیا ژمارەیەكی زۆر سەرباز و چەكی هێناوەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و چەندین بنكە و خاڵی پشكنینی داناوە، سنورى ناوچەکانى قەزاى ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک، ماوەت و پێنجوێن لە پارێزگاى سلێمانى، زۆرترین بۆردوومانیان لەسەرە.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوى سى‌پى‌تى ئەمریکی، ئەمساڵ بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە ۹ هاونیشتمانیی گیانیان لەدەست داوە، کە پێنجیان لە چیای گارەبوون لە ئامێدی، سێ لە سنووری سیدەکان و یەک هاونیشتمانییش لە سلێمانی بووە، هاوکات دوو هاونیشتمانیش لەمساڵدا بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە