شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-15 16:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ تاوتوێی پرسە ئەمنییەکان سەردانی تورکیامان کرد

پوختەی هەواڵ
فوئاد حوسێن، دەڵێت: بۆ تاوتوێی ژمارەیەک پرسی جێی بایەخی هاوبەش لەسەرویانەوە لایەنی ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سەردانی تورکیای کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی: "گەیشتینە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێکی گرنگ، لەنێویاندا دیدارمان لەگەڵ هاوڕێم هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رۆکایه‌تی شاندێک ده‌کات بۆ ئه‌نقه‌ره‌ که‌ پێکهاتوون له‌ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه ‌کردوه‌: "لە دیدارەکانماندا تاوتوێی ژمارەیەک پرسی جێی بایەخی هاوبەش دەکەین، لەسەرویانەوە لایەنی ئەمنیی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، وێڕای پتەو کردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بەرژەوەندی هەردوولا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە