شەڕی تورکیا و پەکەکە بۆتە هۆی چۆڵ کردنی ۲۰۱ گوند لە باکووری پارێزگای دهۆک
پوختەی هەواڵ
قائیمقامی قهزاى ئامێدی ئاشكرای دهكات، له سنوورى قهزاى ئامێدى، ۲۰۱ گوند چۆڵ كراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامێدی ۲۸%ى ڕووبەری پارێزگای دهۆک پێکدەهێنێت، شەش یەکەی کارگێڕی تێدایە، ۳۵۶ گوند و ۸ شارەوانی هەیە، لهو ڕووهشهوه وارشین سەلمان قائیمقامی قهزاى ئامێدی دهڵێت: "شەڕی پەکەکە و تورکیا بووەتە هۆی چۆڵبوونی ۲۰۱ گوند لەکۆی ۳۵۶ گوند کە خەڵکەکەی ناتوانن بچنەوە سەر ماڵی خۆیان، سەرباری ئەوەش حکوومەتی هەرێم ناتوانێت ئاوەدانی بگەیەنێتە ئەو ناوچانە".
بهوتهى وارشین سەلمان: "پێمان وایه ئەو شەڕەى بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاوە زۆر ناڕەوایە کە زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنن، لەکاتێکدا ناوچەیەکی جوانی گەشتیارییە، شەڕەکە کاریگەریی لەسەر هاتنی گەشتیاران هەیە و ڕۆژانەش هەڕەشەی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەو ناوچەیە هەیە".
بۆچوونی بەکارهێنەران