بەهۆی مەترسیی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گەشتی فڕۆكە لە هەولێرەوە كاتەكەی دەگۆڕێت
پوختەی هەواڵ
دوو کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانی نزیکەی هەفتەیەکە گەشتەکانیان لە شەوەوە خستووەتە ڕۆژ، ئەوەش بەهۆی مەترسی هێرشی ئێران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی هاوڵاتی بڵاوی کردەوە دوای ڕووداوی تیرۆر کردنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران، گریمانەی هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل زیادی کردووە، بەو هۆیەوە چەندین گەشتی ئاسمانی گرفتیان تێکەوتووە.
هەفتەیەکە هەریەکە لە هێڵی فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و قەتەری، گەشتەکانیان لە شەوەوە خستووەتە ڕۆژ، واتا ئەو کەسانەی کاتی گەشتەکانیان دەکەوێتە شەو دوادەخرێت بۆ هەمان کاتی ڕۆژی دواتر.
بەپێی زانیاریییەكان هۆکاری دواخستنی گەشتەکانی هەردوو کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین و قەتەری لە شەوەوە بۆ ڕۆژ، بەهۆی مەترسییەکانی هێرشی مووشەکی ئێرانە بۆسەر ئیسرائیل.
#ئێران
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#تاران
#تیرۆر
#تیرۆریست
#هێرشی مووشەکی
#فڕۆکەخانەی هەولێر
#ئیسرائیل
#تورکیش ئێرلاین
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران