شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-04 11:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

تەرمی ۱۴ کۆچبەری کورد لە ئیتالیا گەڕێندرانەوە/ تەرمی پەنابەرە ئێرانییەکان دەدرێنەوە ئێران

ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لیژنەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بپێکهاتووە، ئەو لیژنەیە "دی ئێن ئەی"ەکانیان وەرگرتووە و بردوویانەتە ئیتالیا، پاشان لەلایەن حکوومەتی ئیتالیاوە ئەو ۱۴ تەرمە دۆزرانەوە کە خەڵکی کوردستانن.

یەکێتی، پارتی بە هەڵاتن لە شەنگال تۆمەتبار دەکات

لە دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی لە بەرایی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگالدا، وێڕای دووری و ئاستەنگەکانی بەردەمی، هێڵێکی بەرگریی  بۆ بەشێکی زۆری ئاوارە و لێقەوماوان دروست کرد، بەڵام ڕا کردن و کەمتەرخەمیی هێزەکانی پارتی کەمترین دەرفەتی  بۆ بەرەنگاریی و پارێزگاریی هێشتەوە.

زەمینە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا فەراهەم بووە

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنیت ۳۲ ساڵە دوو حزب بەڵکوو لەوەش بچووکتر دوو بنەماڵە ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن بەڵام ئێستا  لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینەی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لەبارە. ناوبراو وتیشی: "حەیفە چیتر میللەت چاوەڕی بکات و پێویستە بە دەنگ بێین و نابێت چیتر ئەم وڵاتە ئاوا بەڕێوەببرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە