شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-03 06:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەماس لەگەڵ دڕندەترین و پیسترین دوژمندا دەجەنگێ

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان ڕایگەیاند: شەهیدبوونى ئیسماعیل هەنییە نەوەیەکى نوێ دێنێتە بەرهەم کە زیاتر پابەند و گەرمە لەسەر دۆزە ڕەواکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان لەبارەى شەهیدبوونى ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەو و تیایدا هاتووە: شەهیدبوونى سەرۆکى بزووتنەوەى حەماس ئیسماعیل هەنیە، لە بازنەى جەنگ و تێکۆشانى چەند دەیەى ڕابردووى گەلى فەلەستین و رێکخراوى داگیرکەرى تیرۆریستدا شتێکى چاوەڕوان بوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، چوونکە بزووتنەوەى حەماس لەگەڵ دڕندەترین و پیسترین دوژمندا دەجەنگێ.

لە بەیاننامەکەى سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵماندا هاتووە: شەهیدبوونى ئەم سەرکردەى حەماس نەوەیەکى نوێ دێنێتە بەرهەم کە زیاتر پابەند و گەرمە لەسەر دۆزە رەواکەیان و ئەمەش وا دەکات بزووتنەوەى حەماس بەهێزتر و سوورتر و پێداگرتر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە