لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ماکرۆن و پزیشکیان ئامادەییان بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکانی ئێران و فەرەنسا دەربڕی
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و ئیمانوێل ماکرۆن هاوتا فەرەنسیەکەی، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئامادەییان بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانی هەر دوو وڵات دەربڕی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، پەیوەندیەکی تەلەفونی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنساوە پێگەیشت و لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەرەنسا، لەسەر بنەمایەکی بەهێز لە ڕاستگۆیی و متمانە لە نێوان هەردوو دەوڵەتەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد، نیگەرانن لەبارەی پەرەسەندی گرژیەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر لوبنان، هەڵەیەکی گەورە دەکات و ئەنجامەکەی بۆ ئیسرائیل قورس دەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، هیوادارە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا لە بچێتە قوناغێکی نوێوە و باشتربێت لە پەیوەندیەکانی ڕابردوو.
#ئێران
#کوردپرێس
#مەسعوود پزیشکیان
#سەرۆک کۆماری ئێران
#لوبنان
#فەرەنسا
#فەلەستین
#ئیسرائیل
#ئیمانوئێل ماكرۆن
#ڕژێمی زایۆنی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران