شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-27 12:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوودانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە پێکهاتەی تورکمان کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەپێکهاتەی تورکمان کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە پێشوازیی کرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە پێکهاتەی تورکمان، ئاماژەی بە گرنگی پێشخستنی بەرژەوەندی خەڵکی کەرکووک کرد لە هەر ڕێککەوتنێکی نێوان ئەو هێزە سیاسیانەی کە براوەی هەڵبژاردنەکانن، دوابەدوای سەرکەوتنی ئەنجامدانی، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی ۲۰۰۵ـەوە ڕاگیرابوو.

سوودانی هەروەها جەختی کردەوە، لەسەر پێویستی کارکردن وەک یەک تیم، دوور لە پەراوێزخستن یان دوورخستنەوەی هەر هێزێکی نیشتمانی کۆمەڵایەتی برایانە لە کەرکووک.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کرد، کە بەڕێوبەرایەتی حکوومی خۆجێی سەرکەوتوو هەڵبژێرن و لەسەر هەڵبژاردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێکبکەون، بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیانی پارێزگاکە و پشتیوانی خۆی بۆ کارەکانی ئەنجومەنەکە دەربڕی کە دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخان و خزمەتگوزاری تێیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە