لە کەرکووک بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لێدوانی توند دژی یەکتر دەدەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرکردایەتی پارتی داوای ناوی لە یەکێتی کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، پارتی چەند ناوێکی ئامادە کردووە و ناوەکان خەڵکی بێ لایەنیشی تێدابووە، بەڵام یەکێتی هیچ ناوێکی ئامادە نەکردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "یەکێتی لە بری ئامادەکردنی ناو، لەگەڵ قەیس خەز عەلی و زەید و عوبێد خەریکی پیلانگێڕی بوو."
محەمەد کەمال دەڵێت،"۱۶ ی ئۆکتۆبەر هۆکاری کێشەکانە، بەرپرسانی یەکێتی ئەوکات تەلەفۆنیان بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان دەکرد و دەیانگوت تا زاخۆ بڕۆن، سەدان سکاڵایان لە دادگای فیدراڵی لەسەر پارتی و حکوومەتی هەرێم تۆمار کرد. لە مووسڵ پیلانگێڕیان کرد و سەرینەگرت."
لای خۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاندووە: "بۆ لە بابەتی کەرکووک، دوو کورسی پارتی زیاتر بێت لە شەش کورسی یەکێتی. کورد ۵۰% ی کورسییەکانی کەرکووکی هێناوە و کەواتە کەرکووک شارێکی کوردستانییە، دەبێت پارێزگارێکی کورد دابنرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران