تورکیا دەیەوێت ۴۰ کیلۆمەتر پشتینەی ئەمنی لەناو خاکی هەرێم دورست بکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، تورکیا بەنیاز به قووڵایی ۴۰ کیلۆمه‌تر پشتێنه‌ی ئه‌منی له‌ناو خاکی هه‌رێم دروست بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌رێم که‌مال ئاغا، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بە میدیای رەسمی حزبەکەی وتووە: هێرشی سوپای تورکیا مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه و پێویسته رێگری جددی لێبکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو "زۆربەی ڕاوێژکاران و شرۆڤه‌کاران وایده‌بینن که ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بۆ ده‌رکردنی کێشه‌کانی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی تورکیایه بۆ ده‌ره‌وه."
بەقسەی هەرێم کەمال ئاغا "زیاتر له ۵۰۰ گوندی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌رله‌نوێ دانیشتوانه‌که‌ی توشی ماڵوێرانی و راگواستن له‌سه‌ر ماڵ و موڵک و گوند و دێهاته‌کانی خۆیان ده‌بن."
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی پێشی وایە کە "ده‌بێت په‌که‌که گوێ له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران