سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆک پزیشكیان ده‌بێته هۆی قووڵ كردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی ئێران و هەرێمی کوردستان
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی ئێران، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له مه‌سعوود پزیشكیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رک و بهپرسیاریهتییهكهیاندا بۆ خواست.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی و خواستی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌مێژینه و هاریكاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش كه ببێته هۆكاری به‌ره‌وپێشچوونی هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.
نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆک پزیشكیان ده‌بێته هۆی قووڵكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی هه‌ردوولا و وه‌ک له دوا دیداردا له‌گه‌ڵ جه‌نابی ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌رۆشیی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هاریكاریی هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
لای خۆیه‌وه مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای خۆشحاڵی، سوپاس و پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و جه‌ختی له خواستی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی دۆستانه و دێرینی گه‌لانی ئێران و كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران