شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-08 10:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە نەینەوا کورسییەکانی پارتی کەمی کردووە بۆیە پۆستی کەمی بەرکەوتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کەناڵ۸ـی ڕایگەیاندووە: ۲۰ـی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و یەکێتی بەتەواوی خۆی ئامادەکردووە.

لەبارەی گۆڕانکارییە ئیدارەییەکانی پارێزگای نەینەوا، گوتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، کاری ئەنجوومەنە گۆڕانکاری بکات، لە ڕابردوو پارتی ۱۸ پۆستی بەدەستەوە بووە، بەڵام ئێستا کورسییەکانیان کەمی کردووە بۆیە پۆستی کەمیان بەرکەوتووە.

ڕۆژی سێشەممە، ۲ـی تەمووزی ۲۰۲۴، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و گۆڕانکاری لە ۲۰ پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی پارێزگاکەدا کرد، لەنێویاندا قایمقامی شنگال و مەخمووری هەڵبژارد.

هاوکات فراکسیۆنی پارتی و نەینەوای یەکگرتوو بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد و دواتر فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ئەندامێتی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵدەپەسێرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە