شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-03 09:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی هێرشی تورکیاوە له‌سه‌دا ۴۶ی سنووره‌كان لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نه‌ماوه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی سیدەکان رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان تورکیا و پەکەکە لە کۆی گشتیی سنووری سیدەکان لە ۱۶۱۷ کیلۆمەتر ۴۶%ی لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نەماوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان "ئەو شوێنانەی مەترسیدارن، ئاگاداریان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی نەکەن، چوونیشیان لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆیانە، چوونکە دەکەونە دەرەوەی ناوچەی پارێزراو".

ئه‌م لێدوانه‌ی قایمقام سیده‌كان دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ڕۆژانە لە بەرازیی و کوێستانەکانی سنوورەکە دەنگی بۆردوومانی تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە دەبیسترێت؛ تادێت دۆخی ئەو ناوچە سنوورییانە بەرەو نائارامیی زیاتر دەچن و پێشڕەویەکانی سوپای تورکیاش بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە قووڵایی ۳۰ کیلۆمەتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە