شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-28 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەبێ بەکارهێنانی پارەی گشتی ملاملانێی چەوتیەکانی حوکمڕانی دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت، دواجار و لە ژێر فشارێکی زۆر نێودەوڵەتی و عێراقدا (٢٠ی١٠ی٢٠٢٤) بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار قادر وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێست لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەو هەوڵانەی هەبوو بۆ گۆڕینی ئاراستەی هەڵبژاردن؛ لە گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دژایەتی چواربازنەی هەڵبژاردن و هێنانەوەی (١١ کورسی کۆتا بەیەک بازنە) شکستی هێنا.

ناوبراو دەشڵێت،  ئومێددەکەین لەپای گەندەڵی و بڕینی مووچە و نادادی گەورە و بردنی سامانی گشتی و شکستی حوکمڕانی، خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا سزای دەسەڵاتداران بدات.

هەروەها دەڵێت، ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێست، بە ئامادەکاری تەواوەوە دەچینە ئەم هەڵبژاردنەوە، بەبێ بەکارهێنانی پارەی گشتی ملاملانێی چەوتیەکانی حوکمڕانی دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە