شەڕی پەکەکە و تورکیا بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دوو گوندی ئامێدی
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە، ئاگر لە زەویی گوندەکانی کانێ و سگێرێ لە بناری چیای مەتین لە ئامێدی کەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نزار سەرگەلی، موختاری گوند بە تەلەفزیۆنی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: ئاگرەکە لەدوای نیوەڕۆی دوێنێوە کەوتووەتەوە و تاوەکوو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. بەهۆیەوە سەدان داری دارستان و نێو باخی هاونیشتمانییان لەو دوو گوندە سووتاون.
بە وتەی ئەو موختارە، ناوچەکە شاخاوییە و کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە ئاسان نییە، دانیشتووانی ئەو گوندانە لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چوونکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن بچنە ئەو ناوچانە.
دوو ساڵە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیا و جێگیرکردنی هێزەکانی لە سنووری سگێرێ لە ئامێدی، بەردەوام شەڕ و ئاڵۆزی لەو سنوورە هەیە. تاوەکوو ئێستا بەهۆی ئەو شەڕەوە شەش جار ئاگر لە زەویی ئەو گوندانە کەوتووەتەوە.
#تورکیا
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#پەکەکە
#پارتی کرێکارانی کوردستان
#ئاگرکەوتنەوە
#ئامێدی
#هێرشەکانی تورکیا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران