شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-13 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورد پێشتر ۲۰ لەسەدی سوپای عێراقی پێکدەهێنا، ئێستا ناگاتە ۲ لەسەد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێستا کورد لە سوپا و هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆی عێراق پۆستەکانی لێ وەرگیراوەتەوە و پێشتر ۲۰٪ی سوپای عێراقی پێکدەهێنا، ئێستا ڕێژەکەی ناگاتە ۲٪.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەکر زێباری بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە: "کورد و سوننە لە سوپا و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق هەڵوەرێندراون، پێشتر کورد ۲۰٪ و سوننە ۲۵٪ی سوپای عێراقیان پێکدەهێنا بەڵام ئێستا رێژەی کورد کەمترە لە ۲٪ی سوپاکە".

ناوبراو وتیشی: "پێشتر کورد پۆستەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و ئەمینداری ئاسایشی گشتی و بریکاری هەواڵگری و بریکاری وەزیری ناوخۆ و یاریدەدەری ئەرکانی سوپای هەبوو، ئێستا هیچ یەکێک لەو پۆستانەی بەدەستەوە نەماوە و پێم سەیرە بەرپرسانی کورد گوشار ناکەن و داوای ئەو پۆستانە ناکەنەوە".

بە وتەی زێباری کە خۆی پێشتر سوپاسالاری عێراق بووە، پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە سنووردار و کەمن و هەندێکجار حکوومەتی عێراق رێگری دەکات لەوەی پشتیوانی زیاتری پێشمەرگە بکەن.

بابەکر زێباری وتیشی: هاوپەیمانان ویستیان درۆن بدەنە پێشمەرگە بەڵام حکوومەتی عێراق رێگەی نەدا.

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لە چاکسازییەکانی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند: لە رێگەی دابەش کردنی پێشمەرگە بەسەر ۱۱ فیرقەی سەربازی ئەو هێزە بە تەواوی دەبێتە هێزێکی نیزامی و هیچ بندیوارێکی تێدا نامێنێت، ئێستا ۲ فیرقەیان دروست کراون و ۲ فیرقەشیان لە قۆناخی پێکهێنانن و پلانەکە وایە تاکوو ۳ ساڵی دیکە هەموویان پێکبهێنرێن و چاکسازییەکانی پێشمەرگە تەواو بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە