شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-11 12:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر کۆی دۆخی سیاسیی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی و ئەدهەم بارزانی هاوڕان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند،  بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و لە ماڵەكەی خۆی سەردانی ناوبراوی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە: لە دیدارێکدا كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یاوەری بافڵ تاڵەبانی بوون، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق كراو لە بۆچوونەكانیان دا ھاوڕابوون لەسەر کۆی دۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكە بە گشتی.

هەر لەو دیدارەدا  داكوكی لە سەر ھاوپەیمانێتی نێوانیان كرایەوە، هەروەها دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەرێم و ناوچەكە خرایە بەرباس و هەردوولا بیر و ڕایان دەربارەی ھەڵبژاردن ئاڵوگۆر کرد و ھەندێک پێشنیاریش گەڵاڵە کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە