شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-09 13:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری هەیە ئەشکەوتی "شانەدەر" بخرێتە لیستی شوێنە مێژووییەکانی یونسکۆ

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پرۆفیسۆر گریمی بارکر لە زانکۆی کامبریج کە لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر ژیانی هەزاران ساڵەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی "شانەدەر" کردووە، دەڵێت ئەم شوێنە دەتوانێت بخرێتە لیستی یونسکۆوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەشکەوتی مێژوویی "شانەدەر" لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ماوەی دەیان هەزار ساڵ شوێنی ژیوای مرۆڤی نیاندەرتاڵ بووە. لەمدواییانەشدا کەلەسەری یەکێک لە ئێسکەکانی ئەم ئەشکەوتە کاری لەسەر کرا و دەرکەوت کە ئەو و هاوڕێکانی نزیکەی ۵۰۰۰۰ پێش لەو ئەشکەوتە ژیاون.

پرۆفیسۆر گریمی بارکر لە زانکۆی کامبریج کە لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر ژیانی هەزاران ساڵەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی "شانەدەر" کردووە بە گۆڤاری ڕیجێن-ی وتووە: لێکۆڵنەوەکان لەبارەی مرۆڤی نیاندرتاڵ و ئەو زانستانەی لەم ئەشکەوتە دەسکەوتوون، لەم بوارەدا لە جیهان کەم وێنەیە و زانیاریی زۆری لەمبارەوە دەرخستووە.

ناوبراو ئاماژەی کردە ئەم تایبەتمەندییانە و جەختی کردەوە: ئەگەری هەیە ئەشکەوتی "شانەدەر" بچێتە لیستی شوێنە مێژووییەکانی یونسکۆ.

هەروەها گۆڤاری ڕیجێن لە زاری چالاکانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت ڕەنگە ئەشکەوتی شانەدەر دوای قەڵای مێژوویی هەولێر کە شوێنی دانیشتنی ۸ هەزار ساڵەی مرۆڤە و خراوەتە لیستی یونسکۆوە، وەکوو دووهەم شوێنی مێژووی هەرێمی کوردستان لەم ناوەندی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە