داهاتى هەفتەیەکى سلێمانى ١٢ ملیار دینار بووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داهاتی یەک هەفتەی ڕابردووى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکەى ١٢ ملیار دینار بووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەک هەفتەی راگەیاندووە کە بڕی ۱۱ ملیار و ۸۰۰ ملیۆن و ۹۷۷ هەزار و ۷۷۳ دینار بووە.
وەک ماڵپەڕى شەفافیەت ڕایگەیاندووە، %ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و ۱۴%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

بۆچوونی بەکارهێنەران