شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-05 11:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ خۆپیشاندانی لێکەوتەوە + فیلم

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە کوردستانی تورکیا بەهۆی دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ خۆپیشاندان دەستی پێکردووە و بانگەشەی گردبوونەوەی ناڕەزایی زیاتر بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیەک خۆپیشاندەر کە ناڕەزایەتییان دژی دوورسختنەوەی محەمەد سدیق ئاکیش سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ دەردەبڕی برینداربوون، چەند شایەتحاڵێکیش دەڵێن "زۆربەی خۆپیشاندەرەکان یان برینداربون یان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران."

لە دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا کە لە رۆژی ۳۱ی مانگی (ئازار/۳) بەرێوەچوو ئەمە یەکەم سەرۆکی شارەوانیی کوردە کە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و دەم پارتی کە حزبێکی کوردی کوردستانی تورکیایە توانی لە ۷۷ شارەوانی براوەبێت.

لەو بارەیەوە ئاژانی "فرانس پرێس" بڵاوتکردەوە، لە کاتی خۆپیشاندانەکان لە جۆلەمێرگ ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون و ژمارەیەکی دیکە دەستگیرکران، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش محەمەد سدیق ئاکیش تۆمەتبار دەکات بەوەی "سەر بە رێکخراوێکی تیرۆرستییە".

پۆلیسی تورکیا بە گولـلەی پلاستیکی بڵاوەی بە خۆپیشاندەران دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە