شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-03 17:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگیان ده‌ستگیر کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هێزه‌كانی توركیا شەوی ڕابردوو مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگیان ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاكانی كوردستانی تورکیا بڵاویان کردەوە، شه‌وی رابردوو سەدان پۆلیس شارەوانی جولەمێرگیان گەمارۆدا، کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (DEM) لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی 31ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و شاره‌وانییه‌كه‌ برده‌وه‌.
به‌یانیی ئه‌مڕۆش ئەو شەقامەی شارەوانی لێیە و سەرجەم ئەو شەقامانەی بەرەو شارەوانی دەچن لەلایەن پۆلیسەوە بەڕوی هاتوچۆدا داخران.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دوای گەمارۆدانەکە لە كاتژمێره‌كانی سەرەتای بەیانی ئه‌مڕۆدا دەرگاکانی شارەوانی شكێنران و شارەوانی دەستی بەسەردا گیرا و دەستبەجێ سەرجەم بەرپرسانی دامەزراوەکە بانگهێشتکران بۆ کارکردن.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی لەوەکردوە، مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا به‌ ده‌نگی خه‌ڵک سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا لە شاری وان ده‌ستگیركراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە