شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-01 07:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژایەتیی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە ناوچەکانی کوردستانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێستا بارودۆخ بۆ بەڕێوبردنی هەڵبژاردن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گونجاو نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤێدانت پاتێڵ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەلومەرجی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژادن بە گونجاو نابینێت.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا، لە زاری ڤێدانت پاتێڵ،  گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، هەر هەڵبژاردنێک لە سووریا بەڕێوەبچێت، پێویستە ئازاد و دادپەروەرانە بێت و بەگوێرەی بڕیاری ۲۲۵۴ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ۱۱ـی حوزەیران هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەبات.

شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو، رێگا نادەن هەڵبژاردن لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە