شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-29 09:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نیگەرانیی کوردەکان لە جێگیر نەکردنی سیستەمی بەرگریی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، هوشداری دەدات تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵنەگیردراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی ئەمریکا ساڵی ڕابردوو بڕگەیەکی لە یاسای بوودجەی بەرگریی وڵاتەکەی پەسەند کرد کە بەوپێیە، دەبوو تا یەک مانگی داهاتوو وێڕای جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی لە هەرێمی کوردستان، ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگەیش بۆ بەکار هێنانی ئەو سیستەمە بکرێت.

بەڵام تریفە عەزیز، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لە گۆڤاری هیل-دا یادداشتێکی بڵاو کردۆتەوە و تێدا ڕایگەیاندووە تا ئێستا کەمترین هەوڵ بۆ جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ئەمریکا، ئەوەش بەگوێرەی پەسەند کراوی یاسای بوودجەی ۲۰۲۴، نەدراوە. ئەمەش لە حاڵێکدا بەپێی ئەو ڕێککەوتەی دیاری کرابوو تەنها مانگێک دەرفەت لەبەردەست ماوە.

هەر بەوتەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، تەنانەت ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕگەیەی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان لە هەرێمی کوردستان، نەگیردراوەتەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە