شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-27 13:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هۆکاری ڕاگیرانی ترانزێتی کاڵا لە گومرگە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یاسای نوێی باجە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- گومرگی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە ترانزێتی کاڵا لە ڕێگای گومرگە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی ڕاگەیاندنی باجی نوێ بۆ بارهەڵگرەکان، ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گومرگی ئێران لەبارەی هۆکاری ڕاگیرانی ترانزێتی کاڵا و شتومک لە دەروازە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بارهەڵگرەکان کە باریان بەرەوە هەرێمی کوردستانی عێراق دەبرد لە یاسای نوێدا دەبێت ۱۵ هەزار دینار بە کۆمپانیایەکی تایبەت باج وەکوو باج بدەن ئەوەش بۆ دەرکردنی بارنامە و ئەگەر ئەو باجە لە لایەن شۆفێری بارهەڵگرەکانەوە خەرج نەکرێت لایەنی دیکە ڕێگە بە تێپەڕینی بارهەڵگرەکان نادات.

پاش ئەم بڕیارەش شۆفێرە ئێرانی و عێراقییەکان بڕیاریان دا خەرج کردنی ۱۵ هەزار دینار وەکوو تێچووی دەرکردنی بارنامە قووڵ نەکەن و لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە هیچ بارهەڵگرێکی عێراقی ناهاتۆتە ناو سنوورەکەوە و لە ئێستادا ترانزێتی کاڵا ڕاگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە