ئەدهەم بارزانی پەیامێکی ماتەمین بۆ یادی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاو دەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکی ماتەمیندا سەرخۆشی خۆی بۆ شەهید بوونی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی ڕادەگەیەنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی بەم شێوەیە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
إنا لله و إنا إليه راجعون
ئازاربەخش و خەمێکی گەورە بوو کاتێک هەواڵی شەهید بوون و گیانلەدەستدانی بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێز حسێن ئهمير عهبدوڵڵاهيان وهزيرى دهرهوه و ژمارەیەک لە هاوەڵانیمان پێگەیشت لە ڕووداوی تێکشکانی هیلیکۆپتەرەکەیان.
لە ناخی دڵەوە دوعا دەکەین و داوا لەخوای گەورە و میهرەبان دەکەین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گەلی خۆڕاگری ئێران و خێزان و ئازیزانیان ببەخشێت و ئەم کۆسپە گەورەیە دوا ناخۆشی هەموو لایەکیان بێت.
براتان
ئەدهەم بارزانــی
بۆچوونی بەکارهێنەران