شەهید بوونی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی و سهرجهم سهرنشینانى ناو كۆپتهرهكه ڕاگەیێندرا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- دوای زیاتر لە ۱۸ کاتژمێر گەڕان بەدوای شوێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لەناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران، دواجار کۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو ڤیدۆیانە لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ محەممەد عەلی هاشم پێشنوێژی هەینی تەبرێز، مەلەک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تیمی هەلیکۆپتەرەکان و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە لەو ڕووداوەدا شەهید بوون لە کاتێکدا كۆپتهرهكهیان بهتێكشكاوى و سووتاوى دۆزرایەوە.
شایانی باسە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ بۆ کردنەوەی بەنداوی قیز قەڵاسی لە ناوچەی وەرزەقان سەردانی پارێزگای تەبرێز-ی کرد، لەدوای کردنەوەی بەنداوەکە، بە کۆپتەر بەرەو تاران دەگەڕایەوە، بهڵام بههۆى خراپیی كهشوههواوه کۆپتەرەکەیان كهوتوهته خوارهوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆش كۆپتهرهكه بەتێکشکاوی دۆزرایەوە.
#کوردپرێس
#سەرۆک کۆماری ئێران
#وەزیری دەرەوەی ئێران
#بەنداو
#ئیبراهیم ڕەئیسی
#حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان
#هێلیکۆپتەر
#تەبرێز
#بەنداوی قیزقەڵاسی
#وەرزەقان
#ئەزاربایجانی ڕۆژهەڵات
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران