شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-19 13:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بریندار بوونی ۱۱ ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازى توركیا لە نزیک سنوورەکانی ئێران + فیلم

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- به‌هۆى وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی لە یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای وان لە ناوچەی سەر سنووری ئێران و تورکیا ۱۱ ئەفسەر و سەربازی تورکیا بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاى توركیا ئاشكرایكردوه‌، ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تووشی ڕووداوەکە بووە، دەوریەی گوندی یەسیل بولاک، سەر بەناوچەی باشکال، کە دەکەوێتە سەر سنووری ئێران لە شاری وان لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، هەبووە و دەسەڵاتدارانی ئه‌منى تورکیاش ئەوەشیان‌خستەڕوو، شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست‌داوە، بۆیە وەرگەڕاوە.

باس له‌وه‌ده‌كرێت، سەربازە بریندارەکان بە ئەمبولانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکوومەتی باشکل ‌و ئەو شه‌ش سەربازەی برینەکانیان سەختە بۆ نەخۆشخانەی مەشق ‌و توێژینەوەی ناوچەی وان گواستراونەتەوە.

لای خۆیانەوە، دەسەڵاتدارانی ئه‌منى تورکیا، دەستیان بە لێکۆڵینەوەی هۆكارى ڕووداوەکە کردووە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە، ئایا بەهۆی هێرشی پارتی کرێکارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)وه‌ بوە یاخود ڕووداوى هاتوچۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە