شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-19 10:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان پلاسخارت بە "بكوژ"ی هەڵبژارن ناو دەبات   

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بە "بكوژ"ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناودەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ڕێواز فایەق، سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كاردانەوەی لەبارەی لێدوانی دوێنێی جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق نیشانداوە كە داوایكردبوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە زووترین كاتدا بەڕێوەبچێت.
ڕێواز فایەق نووسیویەتی: "پلاسخارت: دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە نزیكترین وادەدا بەڕێوەبچێت. كوژراوەكەی كوشت و لەگەڵ تەرمەكەیشی ڕێدەكات".
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە، جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشكەش كرد.

پلاسخارت لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە وتی"هیوامان وایە لە کاتێکی نزیکدا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت بە جۆرێک لە ئێستاوە زیاتر لە چوار مانگ نەخایەنێت و کۆتای پێکهاتەکانیش بەشدار بن. هەڵبژاردنی گشتگیر، شەفاف و متمانەپێکراوی هەرێمی و توانادار لە فەراهەمکردنی دڵنیایی سیاسی، زۆر پێویستن".

پلاسخارت هۆشدارییدا لەوەی کە ئەگەر ئەم چەقبەستوییەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامبێت، "ئەوا داهاتووی هەرێمەکە لە ناڕونیدا دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە