شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-18 05:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بزاڤێکی نوێ لیست پێشکەش دەکات

پوختەی هەواڵ
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ نێکست پرێس کردووە، ئەگەر دواخستنی ھەڵبژاردن بە فەرمی ڕابگەیەندرێت و جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و سەر لەنوێ کۆمسیۆن ناوی قەوارە و بەربژێرەکان وەربگرێتەوە، ئەوا ئەمجارە بزاڤێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو لیستە نوێیە ئەدھەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد و چەندین کەسایەتی دیکەی هەرێم ڕابەرایەتی دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، ھەموو ئامادەکارییەک  دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری وەرگرتنی قەوارەی نوێ و کاندیدەکان لیستە نوێکەی ئەدھەم بارزانی و ھەڤاڵەکانی ڕاستەوخۆ ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە