شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-15 09:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لوبنان ناردنەوەی خۆویستانەی پەنابەرە سووریاییەکان دەست پێدەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وڵاتی لوبنان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیمەشق، زیاتر لە ۳۰۰ پەنابەری سووریی گەڕاندەوە وڵاتەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۱۴ی ئایاری ۲۰۲۴، ژمارەیەک ڤان و بارهەڵگری بچووک لە ناوچەی عەرسالی چوونە سەر سنوور بۆئەوەی ئەو پەنابەرانە بگەڕێننەوە سووریا.

میدیای فەرمیی لوبنان باس لەوە دەکات، نزیکەی ۳۳۰ کەس ناویان تۆمار کردووە بۆئەوەی "بە شێوەیەکی خۆویستانە" بگەڕێنەوە. میدیای فەرمیی سووریاش پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەک هاووڵاتی لە لوبنانەوە گەیشتوونەتەجێ.

شایانی باسە لوبنان کە لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹وە کەوتووەتە نێو قەیرانێکی ئابووریی قووڵەوە، دەڵێت: "نزیکەی دوو ملیۆن پەنابەری سووریایی لەخۆگرتووە، بەوەش بووەتە وڵاتی خاوەن بەرزترین رێژەی پەنابەر بەرامبەر بە هاووڵاتی." لای نەتەوە یەکگرتووەکان ۷۸۵ هەزار لەوانە تۆمارکراون.

سەرەتای ئەم مانگە، یەکێتیی ئەورووپا یەک ملیار دۆلاری وەکوو یارمەتی بۆ بەیرووت تەرخانکرد بۆئەوەی بتوانێت کۆتایی بە کۆچی نایاسایی بەرەو ئەورووپا بهێنێت، بەڵام لوبنانییەکان ڕەخنەی ئەوە لە یارمەتییەکە دەگرن کە نەبووەتە هۆی گەڕانەوەی سووریاییەکان بۆ سووریا.

لوبنان لە ساڵی ۲۰۱۷وە دەستیکرد بە گەڕاندنەوەی پەنابەرە سووریاییەکان کە خۆی بە "ئارەزوومەندانە" وەسفی دەکات؛ بەڵام بەپێی ئەو لیستانە پەنابەرانی گەڕاوە دەستنیشان دەکات کە حکوومەتی سووریا پێیان دەدات.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) ئەو کات رایگەیاند کە حکوومەتی لوبنان سووریاییەکان دەخاتە "مەترسیی گەورەی پێشێلکاری و سەرکوتکاری" و پەنابەران "ناتوانن ئازادانە و بە زاناییەوە بڕیارێک لە بارەی گەڕانەوەی خۆیان بدەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە