ناوەندی ڕاگەیاندنی HPG کوژرانی دوو ئەندامی حزبەکەی پشتڕاست کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هەپەگە ناسنامەی دوو چەکداری ئاشکرا کرد، کە ۱۸ی نیسان لە خواکورک کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی HPG سەبارەت بە ناسنامەی دوو چەکداری خۆی کە لە پێکدادانەکانی خواکورک کوژران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٤دا لە دەرنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی خواکوڕک ئەحمەد ئیبراهیم ئەل ئەحمەد ناسراو بە (مەروان زێرەڤان) و ئەحمەد بایار ناسراو بە (تووفان کۆچەر) لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای تورکیا کوژراون.

ئەحمەد ئیبراهیم ئەل ئەحمەد

ئەحمەد بایار
گالەری وێنەکان
#تورکیا
#کوردپرێس
#پەکەکە
#PKK
#هەپەگە
#ئەحمەد بایار
#تووفان کۆچەر
#ئیبراهیم ئەل ئەحمەد
#مەروان زێرەڤان
#خواکورک
#HPG
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران