شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-13 19:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئەگەری دواخستنی ھەڵبژاردن، بزاڤێکی نوێ لیست پێشکەش دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، بزاڤێکی نوێی بەهێز بە ڕێبەرایەتیی ئەدھەم بارزانی بۆ ڕکابەری لەگەڵ دیکەی حزبە سیاسییەکان ئامادە دەبێت و لیست پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکات.

کوردپرێس: بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ نێکست پرێس کردووە، ئەگەر دواخستنی ھەڵبژاردن بە فەرمی ڕابگەیەندرێت و جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و سەر لەنوێ کۆمسیۆن ناوی قەوارە و بەربژێرەکان وەربگرێتەوە، ئەوا ئەمجارە بزاڤێکی ئێکجار بەھێزی نوێ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو لیستە نوێیە بەھێزە ئەدھەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد و چەندین کەسایەتی پایەبەرزی هەرێمی ڕابەرایەتی دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت لە گشت سنوورەکان و ھەموو پارێزگاکان دەنگی پێویست و باش بەدەست بھێنێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، ھەموو ئامادەکارییەک  دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری وەرگرتنی قەوارەی نوێ و کاندیدەکان لیستە نوێکەی ئەدھەم بارزانی و ھەڤاڵەکانی ڕاستەوخۆ ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە