شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-09 10:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوەی نوێ داوای هەڵوەشانەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەوەی نوێ لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمار کرد بۆ هەڵوەشانەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەگەر لەماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، NRT بڵاوی کردەوە: لەو بارەیەوە رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، دوو خاڵیان لە سکاڵاکەدا باسکردووە، یەکەمیان ئەوەیە حکوومەتی هەرێم حکوومەتێکی کاربەڕێکەرە و تەنها دەبێت کاروباری ڕۆژانە بەڕێوەبەرێت نەوەک بڕیار دەربکات.

ناوبراو وتیشی، خاڵی دووەم ئەوەیە کە ئەگەر لەماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، ئەوا حکوومەتەکەی مەسروور بارزانی بە یەکجاریی هەڵدەوەشێتەوە.

ڕێبوار ئەورەحمان وتیشی: "گرنگە لەو کاتەی خەڵک پێویستی پێتبوو لەگەڵیاندابیت و ئەوە بکەیت کە لەسەر شانتە، ئێمە ئەوەمان کرد و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە