شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-20 07:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دروستکردنی بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردن لێدانە لە خواستی خەڵکی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، دروستکردنی بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردن، لێدانە لە خواستی خەڵکی کوردستان و ناکرێت یاری بەچارەنووسی میللەتێک و بەها باڵاکانییەوە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە "جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن" و "دروستنەکردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەکەدا" کراوەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی یەکێتیی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "دەمانەوێت ئەم پرۆسە دیموکراسییە ببێتە مایەی نوێبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حوکمڕانییەکی بەهێز و تەندروست".

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "دروستکردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەکەدا، لێدانە لەخواستی خەڵکی کوردستان و نیشاندانی ڕوویەکی نەخوازراوی هەرێمی کوردستانە لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگەلەوەی ناکرێت چیتر یاری بەچارەنووسی میللەتێک و بەها باڵاکانییەوە بکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە