شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-18 10:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا سیستەمی بەرگریی پاتریۆتی لە هەرێمى کوردستان جێگیر کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری فۆربسی ئەمریکى بڵاویکردەوە، ئەمریکا سیستەمی بەرگریی مووشەکی MIM-۱۰۴  پاتریۆتی لە هەرێمى کوردستان جێگیرکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فۆربسی ئەمریکى نووسیویشیەتى، کوردستانی عێراق ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە بەرگریی ئاسمانی هەیە. لەکاتێکدا لە ساڵی ۲۰۲۰ میلیشیا عێراقییەکان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشدەکەنە سەر ناوچەکە.

باسى لەوەشکردووە، ڕوون نییە کەی ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتی لە هەولێر جێگیرکردووە، ئەوە پێشهاتێکە کوردەکان پێشوازیی لێدەکەن، تاوەکوو ئەوکاتەی دۆخی ناوچەکە ئاسایی دەبێتەوە، سيستمەکە لە هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

فۆڕبس دەشڵێت، بوونی سیستەمی پاتریۆت لە هەولێر سوودی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەمریکاش هەیە، سەربازە ئەمریکییەکان لە هێرشی دیکەی مووشەکی بالیستیکی دەپارێزێت، هەروەها بۆشاييەکی کەمتر دەهێڵێتەوە بۆ تێپەڕبوونی مووشەک بە ئاسمانی ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە