شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-14 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسەواری ئەنفال هەرماوەن و برینەكان ساڕێژ نەكراون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرتی کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هێشتا دەنگ ‌و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لە ناو دەوڵەتی عێراقدا دەبیندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی 36مین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال نووسیویه‌تی: "ڕاستە ئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال و تاوانەكانی تر تووشی شكست بوون و كەوتنە زبڵدانی مێژوو، بەڵام ئاسەواری ئەو جینۆساید و زوڵمەی لە دژی گەلەكەمان کران هەرماون و برینەكانی گەلەكەمان ساڕێژنەكراون".

بارزانی ئه‌وه‌شی وتووه‌، "بەداخەوە هێشتا دەنگ‌ و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لەناو دەوڵەتی عێراقدا دەبیندرێت، ئەركی سەرشانی دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراقە کار بۆ قەرەبووی ئەنفال ‌و ئەو جینۆساید و زوڵمە بكەن كە لەبەرامبەر گەلی كوردستاندا ئەنجامدراوە و پێویستە ڕێگە لە هەموو جۆرە هەوڵ‌ و سیاسەتێكی شووم بگرن كە بەدیدێكی شۆڤیَنی ‌و نكۆڵیكار سەیری مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "شاڵاوی ئەنفال یەكێكە لەتاوانە هەرە گەورەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق كە بە ئامانجی سڕینەوە و لەناوبردن‌ و قڕكردنی مرۆڤی كورد ئەنجامدرا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە