لە چوارچێوەی "بەڵێنی ڕاستگۆیانە"دا وەڵامی ڕژێمی زایۆنیمان دایەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای پاسداران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له کاردانه‌وه‌ی تاوانه زۆره‌کانی ڕژێمی زایۆنی، له‌وانه هێرش بۆ سه‌ر به‌شی کونسوڵگه‌ریی باڵوێزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و شه‌هیدکردنی سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کان و ڕاوێژکارانی ئێران، هێزه‌کانی ئێران له چوارچێوه‌ی سزادانی ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیستی ئۆپه‌راسیۆنی "به‌ڵێنی ڕاستگۆیانە" به هێمای پیرۆزی "ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا" ی ده‌ستپێکرد به ده‌یان مووشه‌ک و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ورده‌کاری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه که به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌رکانی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان و به پشتیوانی پیاوه به‌په‌رۆشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشتیوانی هێزه چه‌کداره‌کان، به‌مزووانه سه‌رنجی گه‌لی قاره‌مانی ئێران و گه‌لانی ئازادی جیهان ڕاده‌کێشن.
شایانی باسە ئه‌مشه‌و شه‌ممه، ئێران به ده‌یان فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان هێرشی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێکرد، دوای هۆشدارییه‌کان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران.
بۆچوونی بەکارهێنەران