شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-07 10:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەسایەتی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل باخەوان توێژەر و کەسایەتى نزیک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ مانگى ١٠ دواخرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل باخەوان، توێژەر و کەسایەتى نزیک لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى نوسیویەتى: هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ مانگى ١٠ دواخرا.

قسەکانى ئەو کەسایەتییەى نزیک لە سەرۆکى هەرێم لەکاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و دواخستنى هەڵبژاردنى پەلەمانى کوردستان یەکێکە لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکانى.

پێشتر سەرۆکایەتى هەرێم ڕۆژى ١٠ى حوزەیرانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد، بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان بایکۆتى هەڵبژاردنى ڕاگەیاندووە و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە