شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و ئامانج لە سەردانی شاندەکە بۆ چارەسەری پرسی بوودجە و مووچەیە.
کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە ۰۲-۰۴-۲۰۲۴ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتوون.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەشەوە ئاماژە بەوە کراوە، "بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران